|
هەولێر : ZNA ئەگەر بتەوێت بەشەخۆراكی رۆژانەت تەندروست بێت پێویستە بۆ رێجیمی رۆژانەت زیاتر میوە و تۆوەكان بخۆیت، ئەم جۆرەی توو نەك تەنیا چێژێكی تایبەتی هەیە، بەڵكو چەندان سوودی تەندروستی ناوازەی هەیە بۆ لەش، تەنیا خواردنی توو بەسوود نیە، بەڵكو دەتوانرێت چەندان جۆری دەرمان لە گەڵای توو دروست بكرێت یان لەگەڵ چادا تێكەڵ بكرێت. چەندان سەدەیە توو وەكو دەرمانێك لە وڵاتی چین بەكاردەهێنرێت، بۆیە پێویستە لە خۆراكی رۆژانەدا زیاد بكرێت بۆ ئەوەی ئەم سوودە گرنگانە بگات بەلەش: یەكەم: بینایی باشتر دەكات، لەكاتی بەساڵاچووندا چەندان نەخۆشی لە چاو دا دەردەكەوێت، بەڵام ئەگەر بڕێكی دیاریكراو توو بخورێت رێگە لە دروستبوونی ئەو نەخۆشیانە دەگرێت كە رووبەرووی چاوەكان دەبنەوە. دووەم: رێگە لە شێرپەنجە دەگرێت، توو دەوڵەمەندە بە رەسڤەراترۆڵ هەمان ئاوێتە ئێستە لە میوەكاندا هەیە بەتایبەتی ترێ، رەسڤەراترۆڵ رێگە لە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەگرێت. سێیەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، برێكی زۆر ڤلافۆنۆیدس و ڤیتامین سی تێدایە كە ئەم دوو پێكهاتەیە گرنگن بۆ سیستەمی بەرگری لەش، باشتر وایە لەكاتی هەڵامەتدا توو بخورێت، چونكە رێگە لە خراپتربوونی هەڵامەت دەگرێت. چوارەم: تەندروستی مێشك باشتر دەكات، چاودێری مێشك دەكات نەك تەنیا لەش، ئەو خۆراكانەی بۆ مێشك گرنگن وادەكەن مێشك چالاكتر بێت بۆنموونە خواردنی توو هێز بە مێشك دەبەخشێت تەندروستی تێكرای مێشك باشتر دەكات، بۆیە پێویستە هەموو رۆژێك توو بخورێت. پێنجەم: پڕۆتینی رووەكی تێدایە، بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی حواردنی گۆشتیان نیە بۆ وەرگرتنی پرۆتینی پێویست دەتوانن توو بخۆن، چونكە خواردنی توو برێكی زۆر پرۆتین بە لەش دەدات كە گرنگە بۆ بەهێزبوونی لەش و ماسولكەكان و بنیادنانی ماسولكەكان و چەندان سوودی تر. شەشەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، ئەگەر گرفتی بەرزی ئاستی كۆَلیسترۆڵت هەیە دەتوانیت تەنیا بە خواردنی توو ئاستی كۆڵیسترۆڵت ئاسایی بكەیتەوە كە هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكانی دڵ بۆرییەكانی خوێن و جەڵتە.
ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە |