English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران بە فەرمی کرێ خانوو گران کرا
2022-05-19 [07:31 AM]

ZNA- هەولیر


ناوەندی ڕێکخستنی بازاڕ لە ئێران بڕیاری دا بۆ ئەمساڵ، کرێی خانوو لە ئێران لە نێوان لە سەدا٢٥ گران بکات. ئاژانسی فارسی ئێران بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەی ناوەندی ڕێکخستنی بازاڕی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، بڕیار دراوە کرێی خانوو لە تاران بە ڕێژەی لەسەدا٢٥ گران بکرێت. کرێ خانوو لەو شارانەی ژمارەی دانیشتوانییان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە بە ڕێژەی ٢٠ لە سەد و لەو شارانەی دیکەش ئێران بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ گران دەکرێت. ساڵی ڕابردووش حکوومەتی ئیران بڕیارێکی هاوشێوەی بۆ گرانبوونی کرێی خانوو دەرکرد، بەڵام بە گوێرەی لێکۆڵینەوان کرێی خانوو لە زۆر شاری ئێران هەتا ئاستی دوو ئەوەندەی پەسند کراوی حکوومەت بەرز بووەتەوە.



ئەم هەواڵە 1516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad