ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرای ده‌كات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران دەكرێتەوە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بڕیارەكەش لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیگه‌یاند، بە گوێرەی فەرمانێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-5-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران دابمه‌زرێت، وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە ئەم فەرمانە لەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |