English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی عێراق: نه‌خۆشی هاری سه‌گ له‌ ناوەڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌
2022-05-20 [11:57 AM]

ZNA:هەولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نیگه‌رانی خۆی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هاری سه‌گ ڕاگه‌یاند كه‌ له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.

نه‌خۆشی هاری كه‌ تووشی سه‌گ و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی تر ده‌بێت، نه‌خۆشییه‌كی بڵاوه‌ له‌ جیهاندا و‌ له‌ ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ، نه‌خۆشییه‌كه‌ش‌ كاتێك بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌ کە له‌لایەن ئاژه‌ڵی تووشبووەوە گازی لێ دەگیرێت.

‎وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشی هاری له‌ پارێزگاكان ڕوو له‌ زیادبوونه‌ و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و ژماره‌ سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵایه‌یه‌ كه‌ له‌ كوچه‌ و كۆڵانه‌كاندا هه‌ن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ داواشی له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق كردووه‌ هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی سه‌گه‌ هاره‌كان له‌نێو كوچه‌ و كۆڵانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌خۆشی هاری له‌ مرۆڤدا ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی و په‌له‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕێژه‌ی مردنی ده‌بێته‌ 100%، ساڵانه‌ش ئه‌م نه‌خۆشییه‌ 50 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌موو جیهان ده‌كوژێت.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad