English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ڤایرۆسی مه‌یموونی" گه‌یشته‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
رێکلام
2022-05-21 [08:22 AM]

ZNA:هەولێر


ئیسرائیل رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گومانلێكراوی ڤایرۆسی مه‌یموونی له‌ وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه‌، كه‌ گه‌نجێكه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌روپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل، نه‌خۆشخانه‌ی ئیخیلۆڤ له‌ ته‌لئه‌ڤیڤ ئاشكرایكرد، پیاوێك كه‌ ته‌مه‌نی سه‌رووی 30 ساڵییه‌، گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌كاتێكدا نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموونی تێدایه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئاماده‌باشی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموونی بكه‌ن، كه‌ نه‌گاته‌ وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌مه‌ش رێنماییان ده‌ركردووه‌ و تیمی پزیشكیی تایبه‌تیان راسپاردووه‌، كه‌ به‌دوای نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا بگه‌ڕێن.

رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت" بڵاویكرده‌وه‌، له‌ به‌ریتانیاش به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوایان له‌ پسپۆڕانی بواره‌كه‌ كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ كار له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی له‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ 20 كه‌س.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پسپۆرانی بواره‌كه‌ راسپێدراون چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا پێشكه‌ش بكه‌ن و پلانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.

نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموونی "monkeypox"، نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه‌، نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێشت به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موچاوی، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی سووك، تووشبووه‌كه‌ به‌ ژانه‌سه‌ر و تا و گرژبوونی ماسولكه‌كان و ئه‌ستووربوونی غوده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه‌.

نه‌خۆشییه‌كه‌ دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان جۆری کۆنگۆیە، کە مەترسیدارترە، رێژەی مردنی له‌و جۆره‌دا دەگاتە 10%، به‌ڵام جۆره‌كه‌ی دیكه‌ جۆری رۆژئاوای ئەفریقایە، کە رێژەی مردنی نزیکەی 1% ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad