English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم ھەفتەیە بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت 
2022-05-21 [02:39 AM]

ZNA- ھەولێر


چەند بەرپرسێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ھەرێمی کوردستان، زانیاریی تازە لەبارەی دابەشکردنی پارە و پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەکانی ڕۆژی ھەڵبژاردن دەخەنە ڕوو.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی،  ڕایگەیاند: "پارەی پاداشتی کارمەندانی رۆژی ھەڵبژاردنی سلێمانی ئامادەیە و رێکاری بانکی تەواو بووە و بڕیارە لەم ھەفتەیە دابەش بکرێت".

ئاماژەی بەوەش دا، دواتر میکانیزم و کاتی دابەشکردنی پارەکە دەخرێتە ڕوو.

لای خۆیەوە، خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمیسۆنی ھەڵبژاردنی عێراق، رایگەیاند: "ڕۆژی ٢٣ی ٥ چەکەکان دەدەینە بانکەکانی دھۆک، ئەگەر ئەوان وردبینییان تەواو بێ، لەم ھەفتەیەدا پارەکە دەدەن، ئەگەرنا دەکەوێتە ھەفتەی داھاتوو".

پێشتر بۆتان جاف، یاریدەدەری ھونەری لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق،  ڕایگەیاند: "پارە گەیشتووە و کۆتایی ئەم مانگە پارەکە لە ڕێگەی بانکەکان دابەش دەکرێت".

ئەو کارمەندانەی بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردنی ١٠ی ١٠ی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کۆمیسیۆن کاریان کرد، بەشێکیان ئەوانە بوون، کە فەرمانبەری حکوومەتن و بەشێکیشیان کارمەندی حکوومەت نین و لە ھیچ شوێنێک دانەمەزراون، ئەو کارمەندانەی، کە فەرمانبەری حکوومەت نەبوون، ٢٥٠ ھەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حکوومەتن، بڕی ١٥٠ ھەزار دینار وەردەگرن.


سەرچاوە / باسنیوز 





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad