English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی رەتیكردەوە حكومەتی عێراق قەرز بكات پارەی زیادەی نەوتیشی ئاشكراكرد
2022-05-22 [08:40 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رەتیکردەوە وەزارەتەکەی پەنا بۆ قەرزکردن ببات، هەروەها قەبارەی زیادەی فرۆشتنی نەوتیشی ئاشکراکرد.

 

عەلی عەبدولئەمیرعەللاوی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، رایگەیاند: " عێراق زیادەیەکی ھەیە لە جیاوازی فرۆشتنی نەوت  کە بڕەکەی 20 ملیار دۆلارە، بەدووری زانی وەزارەتەکەی پەنا بۆ قەرزکردن ببات
 عەللاوی ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق دەستیکردووە بە هەستکردن بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕانی نرخی دۆلار. ئاماژەی بەوەدا کە "بودجەی 2021  رووبەڕووی هەڵاوسانی ئابووری نەبوویەوە
 وەزیری دارایی عێراق روونیكردەوە، كە "یاسای ئاسایشی خۆراك ئامانجی چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخە لە بازاڕەكانی جیهان، هەروەها وەزارەت پابەندە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بنەمای چەمکی دادوەر و دوور لە هەر فشارێک داوە.
 
 




ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad