English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی عێراق هۆشداری دا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگاكانی عێراق
رێکلام
2022-05-22 [10:13 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هۆشداری دا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگاكانی عێراق.

سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار له‌ تای خوێنبه‌ربوون له‌ عێراق به‌دی ده‌كرێ و ئێستا ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتوونه‌ته‌ 90 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق 18 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینیش ده‌كرێ حاڵه‌تی تووشبوونی زیاتر هه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا چه‌ندان حاڵه‌تی گومانلێكراو له‌نه‌خۆشخانه‌كان هه‌یه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ پارێزگای به‌غدای پایته‌خت حاڵه‌تێكی مردن و 4 تووشبووی نوێی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌نرا.

تای خوێنبه‌ربوون‌ نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه‌ له‌ ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی ئاژه‌ڵ، ڕێژه‌ی مردنیش به‌ په‌تاكه‌ له‌ مرۆڤدا ده‌گاته‌ 40% به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.

په‌تاكه‌ سه‌ره‌تا له‌ پارێزگای زیقاڕ له‌ باشووری عێراق بڵاو بووه‌وه‌ و دواتریش گه‌یشته‌ زۆرینه‌ی پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاست به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و زۆرێك له‌ پارێزگاكانی عێراق ڕاگه‌یه‌نرابوو.





ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad