English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی جۆرێک دەرمانی ئازارشێکن بۆ ماوەیەکی درێژ ئەگەری جەڵتەی دڵ زیاد دەکات
2022-05-22 [01:28 AM]

ZNA : هەولێر


دەرمانی ئازارشکێنی ئیبۆپرۆفین جۆرێکی باوە و لە ناسترۆیدەکانە، زیاتر بۆ هەوکردنی ددان و ئازاری پشت و سوڕی مانگانە بەکاریدەهێنن، بە شێوەی حەب یان شروب دەستدەکەوێت. ئەو دەرمانە ئەو هۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە ئازار و ئاوساوی کەمدەکاتەوە و ماوەی کاریگەرییەکەی لەدوای ٢٠ خولەک لە خواردنی دەردەکەوێت، ئەگەر کەسێک رۆژانە و بە بەردەوامی بۆ ماوەیەکی درێژ ئەم دەرمانە بخوات، مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵی لێدەکەوێتەوە وەک جەڵتەی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بەڵام ئەگەر ناوبەناو بخورێت هیچ مەترسییەکی نابێت. دەستەی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانی (NHS) ئاماژەیان بەوەکردووە، بەردەوام خواردنی دەرمانی ئیبۆپرۆفین مەترسی زیانگەیاندن بە ناوپۆشی گەدەی لێدەکەوێتەوە وەک خوێنبەربوون، لەگەڵ زیان گەیاندن بە گورچیلە و دڵ. ئەوەش خراوەتە ڕوو، خواردنی ئەو دەرمانە بۆهەندێک کەس گونجاو نییە، ئەوانەی هەستیارییان بەو دەرمانە هەیە، لەگەڵ ژنانی دووگیان و هەندێک منداڵ، دەتوانن لە بری ئەوە دەرمانی پاراسیتامۆڵ بخۆن کە بۆ ئازاری سەر و گرژی ماسولکەکان بەکاردێت، ئەسپرینیش هەروەک ئیبۆپرۆفین وایە و دژە هەوکردنە و ناسترۆیدە.





ئەم هەواڵە 1648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad