ZNA – هەولێر
بەرهەمهێنەرانی فیلمی "باربی" ئاشکرایان کرد، دوا لیپا و سیرشا رۆنان لەم بەرهەمە سینەماییەدا بەشدار دەبن. هەرچەندە زانیاری لەبارەی ئەو فیلمەوە ئاشکرا ناکرێت، تەنیا ئەوە نەبێت کە ژمارەیەک ئەستێرەی بەناوبانگ تێیدا بەشدار دەبن. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی گریتا گرۆیجە و مارگۆت روبی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت کە رۆڵی باربییە. دوا لیپا هەرچەند لە بواری گۆرانی و میوزیکدا کاردەکات، بەڵام لەدوای بەشداریکردنی لە فیلمی "Argylle"، ئێستا گرنگی بە سینەماش دەدات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad