English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنیا یەک فیلمی رووسی لە فیستیڤاڵی فیلمی کان بەشدارە
2022-05-17 [03:44 AM]

ZNA – هەولێر


بەهۆی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، رێکخەرانی فیستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی کان، رێگەیان بە رووسیا نەداوە بەشداری لە چالاکییەکانی خولی ئەمساڵدا بکات، تەنیا یەک فیلم نەبێت.

فیلمەکە بەناوی Tchaikovsky's Wifeیە و لە دەرهێنانی کیریل سیریبرینیکۆڤە کە ئۆپزسیۆنە و پێشتر لە رووسیا دەستگیرکراوە و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.

ئەو دەرهێنەرە لەگەڵ دوو ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکەی لە فیستیڤاڵەکەدا ئامادەبوو و بەسەر فەرشی سووری فیستیڤاڵدا تێپەڕی.

75مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، لە 17 ئەم مانگە دەستیپێکرد و تاوەکو 28 مانگ چالاکییەکانی لە شاری کانی فەرەنسا بەردەوام دبێت.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad