ZNA – هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2022، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، داخستن و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆكەخانە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ڕاگەیاند.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دەیەوێت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بۆ هەموو ئەو گەشتیار و هێڵە ئاسمانیانەی كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن ڕوونبكاتەوە، كە داخستن و ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆكەخانە، بەهۆی زریانی خۆڵبارین و كەمی مەودای بینینەوەیە كە دەگاتە 400 مەتر.
ئاشكراشیكرد: گەشتیارەكان لە حاڵەتی هەر نوێكردنەوەیەكی لەناكاو ئاگاداردەكرێنەوە بۆ دۆخی كەشوهەوا كە ئێستا وڵاتی گرتوەتەوە.
ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە |