ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی درامایی The Northmanلە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 نیسانی 2022 بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 55 ملیۆن و 857 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 31 ملیۆن و 651 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 27 ملیۆن و 205 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا ئەلیکسێندەر سکارسجارد، ئانیا تایلۆر جۆی، نیکۆڵ کیدمان، ئیسان هۆک و ویلیەم داڤۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم بەرهەم باس لە سەرکردەیەکی ڤایکینگ دەکات کە لە پێناو دادپەرەوەریدا باوکی دەکوژێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad