ZNA – هەولێر
"المعلم" یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی سەعەد لمجەرەد، گۆرانیبێژی مەغریبییە و ژمارەی بینەرانی لە یوتیوب یەک ملیار بینەری تێپەڕاند. ئەو گۆرانیبێژە لە ڤیدیۆیەکدا دڵخۆشی خۆی نیشاندا بۆ ئەو دەستکەوتە لە ماوەی حەوت ساڵدا و سەرکەوتنەکەی پێشکەش بە شای وڵاتەکەی محەممەدی شەشەم و دایک و باوک و هەوادارانی کرد. لەلایەکی دیکەوە بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە دوێتێکی لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی یوسرا بەناوی "من اول دقیقة" بڵاوکردەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا 25 ملیۆن بینەری هەبوو. سەعەد لمجەرەد بە یەکێک لەو گۆرانیبێژە عەرەبانە ناسراوە کە ڤیدیۆکلیپەکانی بینەری زۆریان هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad