English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر هەموو رۆژ چەوەندەر بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت
رێکلام
2022-05-23 [09:33 AM]

ZNA: هەولێر


ئەگەر هەموو ڕۆژێک چەوەنەر بخورێت ئەم سوودانەت پێ دەبەخشێت: پەرە بە توانای جەستەیت دەدات ئەگەر لە ڕۆژێکدا زۆر چالاکی جەستەیت ئەنجامدا و زۆر بەپێ ڕۆشتیت ئەوا چەوەنەر یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی توانای جەستەیت بەرز ببێتەوە. لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر مادە خۆراکییەکان بڵاو بووەوە، بۆیان دەرکەوتووە کە ئاوی چەوەنەر بەهێزی و توانای جەستەت دەداتێ لە کاتی مەشقی ڕاهێناندا. تێبینی زیاتر دراوە کە ٩٠ خولەک پێش ڕاهێنان دەبێت ئاوی چەوەنەر بخورێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ جەستە هەبێت. چونکە دوو بۆ سێ کاتژمێر دوای ئەوە ئاستی کارکردنی چەوەنەر دەگاتە لووتکە لەدوای هەرسکردنەوە. کێشیکی تەندروست پێدەبەخشێت زۆر کات ئەمە بەوە لێک دەدرێتەوە ئەگەر وزەی زیاتر هەبوو ئەوا چوستی زیاتر هەیە بۆ مەشقکردن، لەبەر ئەوەش کێشێکی تەندروستت پێدەبەخشێت و وا دەکات لەگەڵیدا خواردنی تەندروست بخۆیت. فشاری بەرزی خوینت داببەزێت ئەگەر کێشت تەندروست بوو ئەوا فشاری بەرزی خۆێن رێک دەبێتەوە، لە توێژینەوەیەکدا دەڵێت چەوەندەر تەنیا پەستانی خوین رێک ناکاتەوە بەڵکو بەرزی فشاری خوێنیش باش دەکات، بەهۆی هەبوونی ترشی نیترات کە کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە لەسەر فشاری خوێن. وروژمی خوێن زیاد دەکات یەکێک لە هۆکارەکان کە چوستی چالاکی دەداتە جەستە ئەوەیە کە خوێنەرو خوێنبەرەکان دەکاتەوە ووا دەکات وروژمی خوێن زیاد ببێت، هەروەها دەوترێت تەنانەت پەرە بە لاوازی سێکسیش دەددات لەپیاواندا. هەرسکردن باش دەکات ئەمیش وەک زۆربەی سەوزەواتەکان، پرێتی لە مادەی ڕیشاڵی، لەڕاستیدا لە یەک قاپدا نزیکەی ٣.٨ گرام مادەی ڕیشاڵی تێدایە. ئەمەش ٪١٥ پێشنیارکراوی ڕۆژێک پڕدەکاتەوە، وا دەکات ئاسانتر خواردن باشتر هەزم ببێت.





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad