English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎بەم رێگایانە گەشەی منداڵەکەت باش بکە
رێکلام
2022-05-23 [10:28 AM]

ZNA : هەولێر


‎١. خۆراکی تەندروست : زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە وزە بەخشن و بڕ ڤیتامین و کانزاکانن وە دەبنە هۆی زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنی گەشە وەک شیر و شیرەمەنی ، گۆشت ، ماسی سەلەموون ، سەوزەی گلادار، میوە ، پاقلەمەنیەکان، شا توو و شیلیک. ‎٢.وەرزیش : گرنگە منداڵ بجولێت و وەرزیش بکات نەک کاتەکانی بە دیار موبایڵ و تەلەفزیۆنەوە بێت . یاری پەتپەتێن و یاری باسکەو بالەو تێنس ، مەلەوانی و راکردن زۆر باشــــن . ‎یاری قورس وەک یاری هەڵگرتنی ئاسن بۆ تەمەنی سەروو ١٦ ساڵ گونجاوە. ‎٣. خەو : خەو گرنگە بۆ ئارامی دەروون و گەشەێکی تەندروست ، پێویستە منداڵ زوو بخەون لە کاژێر ١٠ ی شەو وە بەیانیان زوو هەستن بۆ نانی بەیانی کە زۆر گرنگــــە . بڕی هۆرمۆنی گەشە لە ٧٠ % لە کاتی خەودا دەرژێــــت . ‎٤. فشاری دەروونی : منداڵ دەبێت لە ژینگەێکی ئارام و تەندروست بژێت دوور بێت لە هەر فشارێکی دەروونی ، بە تایبەتی لە کاتی هەرزەکاریدا پێویستە زۆر ئاگاداری منداڵەکانمان بین . گەر منداڵەکەت هەر گرفتێکی دەروونی هەبوو هەر زوو راوێژ بە پزیشکی دەروونی بکە با درێژە نەخاێنێـــــت. ‎٥. دەرمانی ڤیتامینات و ووزە بەش: گەر منداڵ خواردن و خەوی باش نەبێت و گەشەی بە پێی پێویست نەبێت ئاسایە بە بڕی پێویست وە تەنها بە رێنمای پزیشک و بۆ ماوەێکی دیاریکراوە بەکار بێـــت. ‎٦. دەرزی هۆرمۆنی گەشە : ئەم دەرزیە دەبێت تەنها و تەنها بە رێنمای پزیشکی منداڵان بەکار بێت چونکە بەکارهێنانی تەنها بۆ هەندێ حاڵەتی تایبەتە نەک بە حەز و ئارەزووی کەسەکە بێت چونکە خراپ بەکارهێنانی زیانی زۆری هەیــــــە. ‎دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال ‎پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad