هەولێر : ZNA
ئازاری ناوك یەکێكە لە نیشانەکانی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی و حاڵەتی دیاریکراو کە دەبێت بە هەند وەربگیرێن و پشتگوێ نەخرێن. ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە ئازاری ناوك کردووە، کە دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە: ١. تێكچوونی کرداری هەرس: تێكچوونی هەرس دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری سك و تەنانەت ئازاری ناوك. ٢. قەبزی: دەکرێت قەبزی بۆماوەیەکی درێژخایەن ببێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری ناوك. ٣. نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس: وەڵ هەوکردنی بەکتیری گەدە، گەوکردنی هەناو و گەدە، نەخۆشییەکانی هەناو وەك کرۆن. ٤. نەشتەرگەری: هەندێكجار لەدوای نەشتەرگەری ئازار لە ناوکدا دروست دەبێت و تا کاتی چاکبوونەوە بەردەوام دەبێت. ٥. هەوکردنی رێڕەوی میز: ئەم حاڵەتە کە زیاتر لە ژناندا باوە دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئازار لە ناوکدا بەتایبەت ئەگەر کەسەکە لە تەمەندا بچوك بێت. ٦. دووگیانی: لەماوەی دووگیانیدا هەستکردن بە ئازار لە ناوچەی ناوکدا حاڵەتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر ئازارەکەی زۆربێت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت. ٧. حاڵەتی دیکە: هەندێكجار بەهۆی تووشبوون بە حاڵەتی مەترسیدارەوە روودەدات وەك بەردی زراو، هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە و هەوکردنی پەنکریاس.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad