English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌ستپاكی داوای ئاماده‌كردنی جیگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وای كردوه‌
2022-05-23 [01:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدرالی فه‌رمانی ئاماده‌كردنی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وای ده‌ركرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی وتی، ئه‌م جێگره‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی (محه‌له‌بیه‌) ده‌ركردوه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساخته‌كردنی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌سه‌ردا ساخ بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ وتیشی، فه‌رمانی ئاماده‌كردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وای تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ده‌ستپاكی به‌پێی ماده‌ی (329) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ (111ی ساڵی 1969) هه‌مواركراو ده‌ركراوه‌.

روونیكرده‌وه‌، ماده‌ی 329 سزای به‌ندكردن و سزای دارایی تێدایه‌ یاخود هه‌ردووكیان به‌سه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان كارمه‌ندێكی كه‌رتی گشتی كاره‌كه‌ی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌رچووه‌ په‌ك بخات، یاخود هه‌ر حوكمێك یان فه‌رمانێك له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ دادگاكان یان ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ندی گشتی ده‌ربچێت، په‌ك بخات.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad