English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌لاحه‌دین... له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خاڵێكی سوپا
2022-05-23 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی توزخورماتوو سه‌بازێكیان بریندار بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش شه‌پۆڵی خۆڵبارین و بینینی دووریان قۆستۆته‌وه‌، له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی به‌ستاملی له‌ باكوری رۆژئاوای توزخورماتو هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا سه‌ربازێك بریندار بوو.

پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی تلول باح له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، حاتم شه‌مه‌ری، وتی، چه‌كدارانی داعش شه‌پۆڵی خۆڵبارین و بینینی مه‌ودای دووریان قۆسته‌وه‌ و هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانی ده‌روازه‌ی گوندی ده‌رعات له‌ باشوری شاره‌دێی تلول باج، له‌ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی حه‌شدی عه‌شائیری بریندار بوو.

 

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad