ZNA : هەولێر
توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێی فەرەنسی ئەوەی روونكردۆتەوە كە بیبەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (سی) و ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لەچەندین نەخۆشی بەتایبەتی دوورخستنەوەی چاو لە تووش بوون بە نەخۆشی. بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكەكان بیبەر چاو دەپارێزێت لە (ئاوی سپی) و هەروەها تۆڕی چاو باشتر دەكات و چاڵاكتری دەكات، لە هەمان كاتدا پارێزگاری دەكات لەچاو دژی نەخۆشیەكانی ترو هەروەها تووش بوون بە كەم و كورتی بینین و چاو كزی. ئەمەو ئاوی سپی لەچاو یەكێكە لەنەخۆشییە كۆنەكان كە مرۆڤ لەقۆناغێكی تەمەندا بەدەستیەوە دەناڵێنێت و بەشێك لەهۆكارەكەشی بۆ خەمخواردن دەگەڕێتەوە
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad