ZNA_ هەولێرب لە دوو پەلاماری جیاوازی چەکدارانی "داعشدا" لە دیالە و نەینەوا 7 کەس کوژران و 10ی دیکەش بریندار بوون
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: "لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە رێگەی چەکی نیشانەشکێن و هاوەنەوە بۆ سەر گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی گۆڵالە لە پارێزگای دیالە 6 کەس کوژران و 8ی دیکەش بریندار بوون".
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی دیکە ئەوەشی زیاد کرد: "چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر لیوای 44ی گرووپی حەشدی شەعبی لە قەزای حەزر لە باشووری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە ئاکامدا چەکدارێکی ئەو گرووپە کوژراو و 2ی دیکەش بریندار بوون".
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |