English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: وڵاتان یارمەتی نوێی سه‌ربازی بۆ ئۆکرانیا دەنێرن
2022-05-24 [11:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن لە وەزارەتی بەرگری وڵاته‌كه‌ بە ڕۆژنامەنووسانی وت، نزیکەی 20 وڵات یارمەتی نوێی ئاسایش دەنێرن بۆ ئۆکرانیا، زۆرێک لە وڵاتان تەقەمەنی تۆپهاوێژ و سیستمی بەرگری کەناراوەکان و تانک و ئوتومبێلی دیکەی زریپۆش دەبەخشن، وڵاتانی دیکەش هاتوونەتە بۆ پێدانی مەشق بە هێزەکانی ئۆکرانیا و درێژەپێدان بە سیستمە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە سەر خەت.

دانیمارک وتی، هەڵدەری موشەکی هاڕپۆن بە ئۆکرانیا دەدات و کۆماری چیکیش کۆپتەر و تانک و سیستمی موشەکی پێده‌دات.

جەنەڕاڵی باڵای سوپای ئەمەریکا مارک مایڵی وتی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە 47 وڵات بەشدارییان تێدا کردووە و کۆبوونەوەکە لەڕێی ڤیدیۆوە بووە، نەمسا و کۆڵۆمبیا و ئێرلەنداش لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوون کە تازە بەشدارییان کردووە.

کۆبوونەوەکە بە گروپی پەیوەندییەکانی بەرگری ئۆکرانیا ناسراوە و کۆبوونەوەی دواتری گروپەکە لە 15 ی مانگی شەشدا لە بڕۆکسل بەڕێوەدەچێت.

ئۆستن وتی " هەمووان لێرە لە مەترسییەکانی ئەم جەنگە تێدەگەن، مەترسییەکان لەسەروو ئەوروپاشەوەن."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن " دەبێت باجێکی گەورە بدات لەسەر کارە دڕندانەکانی لە ئۆکرانیا."

سەرۆک بایدن لە ژاپۆنەوە ئاماژەی بە گرنگیی ناردنی پەیامێک کرد بۆ ڕووسیا و سەپاندنی سزایەکی درێژخایەن بەسەر ئەو وڵاتەدا.

وتی " ئەگەر لەدوای ئەو هەموو شتەوە کە لەوێ کردوویەتی نزیکبوونەوەیەک هەبێت لەنێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا و سزاکانی سەر ڕووسیا بەردەوام نەبن، کەواتە ئەمە چی ئاماژەیەک دەنێرێت بۆ چین کە هەوڵ دەدات لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە تایوان بگرێت؟"

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ئۆکرانیا داوای زیادکردنی فشارەکانی کرد بۆ سەر ڕووسیا، لە وتارێکیدا بۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس وتی دەبێت هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا قەدەغە بکرێت و مامەڵەکان لەگەڵ بانکەکانی ڕووسیادا قەدەغە بکرێن و سەرجەم بازرگانییەکان لەگەڵ ڕووسیادا ڕابگیرێن.

یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیای کردووە، بەڵام هەندێک وڵاتی یەکێتییەکە بەتەواوەتی پشتیان بە نەوتی ڕووسیا بەستووە و ئەمەش وایکردووە جێبەجێکردنی پێشنیارەکە قورس بێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad