ZNA : هەولێر
یەکەم:دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی، بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی لەئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی چالاکیەکانی جەستە کەم دەکاتەوە. دووەم: دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوری دڵ و جەستە. سێیەم: دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ، چونکە بڕی پێویست خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی. چوارەم: بەھۆی زیادبوونی رێژەی شەکر و پەکخستنی مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبونی دەمارەکانی مێشک و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکەوێتەوە. پێنجەم: هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشی جەستە بەهۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنی لە ژەمەکانی تردا زیاددەکات. شەشەم: گرفتەکانی پێست زیاد دەکات و نیشانەکانی پیری خێراتر دەردەکەون
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad