English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیاندراوێک لە ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
2022-05-24 [07:37 AM]

ZNA-هەولێر


پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگای مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له‌(چیای بێخێر) لە نێوان شاری دھۆک و زاخۆ، كه‌ بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه‌ و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی و، چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن. 

له‌ كاتێكدا  ئێمه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆکانەیە‌ به‌توندترین شێوه‌ ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه‌ به‌ ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه‌ له‌ ترس و تۆقینی په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر  ناگه‌یەنێت.

هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی،  بۆ په‌رده‌ پۆشكردنی كارە نایاسایی‌  و داگیركارییه‌كانیانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ ترسنۆكانه‌ په‌لاماری یه‌كێ له‌ بنکه‌ ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ جگه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه‌ و، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنی.
 ھەروەکو ئاشكرایه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ ناڕەوایەشیان نیشانه‌ى داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی‌ ئه‌و تاقمه‌‌ سه‌رلێشێواوه‌یه‌، كه‌ په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان.

جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه‌یە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی.

ده‌زگاى رۆشنبیری و راگه‌یاندنى 
پارتى دیموكراتى كوردستان
٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٢





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad