English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا
2022-05-25 [03:28 AM]

ZNA-هەولێر


کۆبوونەوەی بەرفراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی کارەبا کرا و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

🔹بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.
🔹کارەبای بەردەوام بۆ ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی (12) ئامادەیی دابین دەکرێت.
🔹راپۆرتی سێ ساڵی یەکەمی وەزارەتی کارەبا لە کابینەی نۆیەم ئامادە دەکرێت.
🔹قۆناخی یەکەمی پرۆژەی پێوەری زیرەک تەواو دەکرێت و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی هاوبەشی نوێ لە پێوەری زیرەک دەکرێت. تا ئێستا (1,266,328) پێوەری زیرەک بەستراون.
🔹شێوازی  پری پەید (prepaid) بۆ پێدانی کارەبا بە بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێتە ئەزموونێک بۆ پێدانی هاوشێوەی کارەبا بە شوێنەکانی دیکە. لە هەموو پارێزگاکان نموونەیەک بە هەمان شێوە جێبەجێ دەکرێت.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad