English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی عەللاوی: پێشبینی دەکەین زیادەی یەدەگی بانکی بگاتە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار
2022-05-25 [03:48 AM]

ZNA:هەولێر


وەزیری دارایی عێراق بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند، دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بووە هۆی پاراستنی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی عێراقدا. دەشڵێت، پێشبینی دەکەن زیادەی یەدەگی بانکی بگاتە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار. 
 
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق گوتی، دوای ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2020 نرخی نەوت زۆر دابەزی، ئێستا بەهۆی باشبوونی نرخی نەوت و دانایی لە بەڕێوەبردنی دارایی، وایکردووە یەدەگی بانکی لە مانگی نیسان بگاتە 70 ملیار دینار. پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2022، زیادەی یەدەگی بانکی بگاتە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار.
 
هاوکات وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەی بە قەرزی ناوخۆیی کردووە، ئێستا قەرزەکان هەمووی بەشیوەیەکی مام ناوەند یاخود درێژمەودا دەدرێنەوە، ئەمەش دوای رێککەوتنی حکومەت لەگەڵ بانکی ناوەندی و بانکە گشتییەکان لە ساڵی 2020دا تاوەکو تەواوی قەواڵەکانی گەنجینەی ئێستا بگۆڕن بۆ قەزری ماوەی 10 ساڵ و 20 ساڵ لەگەڵ دەستکردن بە دانەوەیان لە مانگی ئاداری 2021 بە تێکڕی سوودی 2٪ و کۆی قەرزی دەرەکی و ناوخۆییش زیاتر لە 99 ترلیۆن دینارە.
 
وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی 5ـی نیسانی 2022 رەزامەندی لەسەر پشتبەستن بە ستراتیژی دانەوەی قەرزی گشتی نێوخۆیی بۆ ساڵانی (2022- 2024)دەربڕی کە فەرمانگەی قەرزی گشتی/ وەزارەتی دارایی ئامادەکردووە لە چوارچێوەی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022 دا. 
 
هەروەها عەلی عەللاوی گوتیشی، هەڵاوسان لە عێراق کەمترە لە چاو وڵاتانی ئابووری تازە گەشەسەندوو و کۆمەڵەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت.





ئەم هەواڵە 2932جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad