English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیە لە دۆخی دانووستان لەگەڵ ئێران رازی نییە
فەیسەل بن فەرحان
2022-05-25 [08:57 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی سعوودیە دەڵێت لە دانوستان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنیان هەبووە، بەڵام ئەم پێشکەوتنانە بە ڕادەی پێویست نین. فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعوود، لە کۆڕبەندی داڤووسدا سەبارەت بە ئەنجامی پاش پێنج گەڕی ئەو دانوستانەی لە نێوان ئێران و سعوودیە بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندیی نێوانیان بەغدا بەڕێوە چووە، ڕایگەیاند ئەگەرچی لەم دانوستانانەدا پێشکەوتنمان هەبووە، بەڵام پێشکەوتنەکان بە ڕادەی پێویست نین. وەزیری دەرەوەی سعوودیە هەروەها گوتی دەستی ئێمە هەروا بەرەو تاران درێژ کراوە و ڕیاز لەسەر هاندانی ئێران بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوتی لە ناوچەکە کە دەتوانێت قازانجی زۆر گرینگی بۆ هەموو ناوچەکە هەبێت، بەردەوام دەبێ.



ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad