ZNA : هەولێر
مەگنیسیۆم ئەو کانزایەیە کە پێویستە بۆ چەندین کارلێکی زیندە كیمیایی لە جەستەدا، ئەم کارلێکانەش رۆڵی گرنگ دەبینن لە فەرمانەکانی دروستکردنی ماسولکەو دەمارەکانی جەستە. ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، لە بابەتێکی تەندروستیدا سوودەکانی مەگنیسیۆمی خستووەڕوو. مەگنیسیوم یەکێکە لەمادە سەرەکیەکانی ناو جەستە و ٢٥ گرام لە جەستەی مرۆڤ پێکدەهێنێت، لە ئێسکەکاندا بەڕێژەی ٦٠% و لەناو جگەرو گورچیلەکان و خوێنیشدا بەڕێژەی ٤٠% بەبڵاوی دەبینرێت، مەگنیسیۆم چەندین سوودی بۆ جەستە مرۆڤ ھەیە، لەوانەش: ١.فشاری خوێن رێكدەخات ٢.سەرئێشە كەم دەكاتەوە ٣.یارمەتمەتیدەرێكی باشە بۆ خەوێكی ئارام. ٤.ھەستكردن بە ماندوویەتی كەم دەكاتەوە. ٥.رێگری لە تەنگە نەفەسی دەكات. ٦.دەروون ئارام دەكات ٧. سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات ٨. پشوو بە دڵە دمارییەکان دەدات ٩. پەرە بە ئەنسۆلین دەدات و رێکیدەخات، هەروەها رێژەی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad