هەولێر : ZNA
کۆمەڵێک خواردن هەیە یارمەتی دەدەن کە بەباشی خەوت لێبکەوێت، بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە پشوو بە جەستە دەدەن و ئاستی سیرۆتۆنین بەرزدەکەنەوە و خەوێکی ئارامت پێدەدەبەخشن. بەپێی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینک، لەبابەتێکدا کۆمەڵێک خۆراکی خستووەتەڕوو کە یارمەتی خەوێکی باش دەدەن، کە ئەمانەن: کاربۆهێدراتی ئاڵۆز: پاستا و برنجی بۆر بخۆ و خۆت لە خواردنی کاربۆهێدراتە سادەکان دووربخەرەوە وەک نان و شیرینی و کێک، چونکە ئەوانە رێژەی سیرۆتۆنین کەم دەکەنەوە و خەوێکی باش پێنابەخشن پڕۆتینێک چەوری تێری تێدانەبێت: وەک پەنیری کەم چەوری، مریشک، قەل، ماسی، دەبنە هۆی بەرزکردنەوی ئاستی سیرۆتۆنین. ئەو چەوریانەی سوودیان بۆ دڵ هەیە: چەرەزاتەکانی وەک ( گوێز، بادەم و فستق)، خۆت لەو خواردنانە بەدووربگرە کە چەوری زیانبەخشیان تێدایەوە وەک پەتاتەی سورەکراو، جپس، ئەوانە ئاستی سیرۆتۆنین کەم دەکەوە. خواردنەکان کە مەگنیسیۆمیان تێدایە: سەوزە و میوەکانی وەک، سپێناخ، چەرەزاتەکان، ئاڤۆکادۆ، ئەمانە مەگنیسۆمی زۆریان تێدایە. خواردنەوە: خواردنەوە گەرمەکان وەک شیر، خۆت لە خواردنەوە پر کافایینەکان بەدووربگرە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad