ZNA : هەولێر
شۆفان بەوە ناسراوە کە دڵ دەپارێزێت و ئەندامەکانی ناوەوە بەهێز دەکات و کێشی ورگ کەم دەکاتەوە و سوودی دیکەش بە جەستە دەگەیەنێت. ماڵپەری ئیت زیس، لە بابەتێکی تەندروستیدا چەند سوودێکی شۆفانی ئاشکراکردووە بۆ گەدە، ئەم جۆرە: ١. ئەوانەی کێشەی قەبزیان هەیە دەتوانن سوود لە شۆفان ببین، چونکە بڕێکی باش ماددەی رێشاڵی تێدایە. ٢. کرداری هەرسکردن کەمدەکاتەوە بەهەمانشێوە ریشاڵییەکان تیایدا دەتونێتەوە و رێژەی گلۆکۆز لە خوێندا رێک دەخات، سوودی خاوکردنەوەی هەرسیش بۆ ئەوەیە کە درەنگتر برسیت ببێت. ٣. نیشانەی نەخۆشییەکانی هەناو کەمتر دەکاتەوە، بەتایبەت نەخۆشییەکانی قۆڵۆن و برینی گەدە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad