ZNA:هەولێر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، تێکڕای قەرزی ناوخۆ و دەرەکی وڵاتەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 99 ترلیۆن دینار.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، قەرزی دەرەکی قەرزەکانی سەردەمی رژێمی بەعس ناگرێتەوە لە قەبارەکەی 57.8 ترلیۆن دینارە و یەکسانە بە 39.9 ملیار دۆلار. لە ساڵی 2003ـەوە بێ ئەوەی سووی بخرێتە سەر سڕ کراوە. ئەوەش وەک هاوکارییەکە بۆ وەزارەتی دارایی تاوەکو لە دانەوەی قەرزەکانی هاوکاری بکرێت.
وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکی مانگی رابردووی ئاماژەی بەوەدا، پشت بە ستراتیژییەتی دانەوەی قەرزی ناوخۆ بۆ ساڵانی 2022 - 2024 ببەسترێت، کە لەلایەن فەرمانگەی قەرزی گشتی سەر بە وەزارەتی دارایی داڕێژراوە و لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 جێگەی کراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |