English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل ئێمە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانمان کوشتووە
حەسەن سەیاد خودایی، ئەو پاسدارەی ئیسڕائیل دەڵێت کوشتومانه
2022-05-26 [06:22 AM]

ZNA - هەولێر


ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای پاسداران سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ڕۆژهەڵاتی تاران تیرۆر کرا کاری ئەوان بووە. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا لە زمان بەرپرسێکی هەواڵگری بڵاوی کردووەتەوە، ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئەوان لە کوشتنی حەسەن سەییاد خودایی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداراندا بەشدار بوون. ئەم راپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردووە بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئەمریکایان راگەیاندووە ئەم کردەوەیە هۆشدارییەک بووە بۆ ئێران بۆ ئەوەی هێرشی گرووپێکی نهێنیی نیو فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە ناوی یەکەی ٨٤٠ ڕابگرێت. نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی ئەرکی یەکەی ٨٤٠ ڕفاندن و تیرۆری خەڵکی بیانی لە سەرانسەری جیهان بە تایبەت هاووڵاتیان و بەرپرسانی ئیسرائیلییە و ئەو فەرماندەیەی تیرۆر کراوە، جێگری فەرماندەی یەکەی ٨٤٠ بووە و لە پلاندانان بۆ کوشتنی ئیسرائیلییەکان بەشدار بووە.



ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad