English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرکی یوونامی لە عێراق و کوردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کرایەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
2022-05-26 [06:59 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەرکی یوونامی لە عێراق و کوردستانی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە. پرۆژە بریاری ٢٦٣١ بە تێکڕای دەنگی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەند کرا و ئەرکی یۆنامی تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ درێژکرایەوە. هەر ١٥ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە جێنین هێنس پڵاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق و تیمی یۆنامی دەکەن راوێژ و هاوکاری و پشتیوانیی زیاتری حکومەتی عێراق بکەن. داوا لە پلاسخارت کراوە، بۆ دیالۆگ و هەماهەنگی زیاتری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدارۆڵی خۆی بگێرێت. کێشە‌ی ئەمنیی و کێشەی پەیوەست بە بووجە و سەرچاوە سروشتیەکان و جێبەجێکردنی رێککەوتن‌نامەی شنگال لە نێوان هەولێر و بەغدا بەشێک لە راسپاردەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پلاسخارتن.



ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad