ZNA - هەوڵێر
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی کە دەگوترێ دانوستانەکانی زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بە هۆی کێشەی دەرچوونی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆرە، بچووک کردنەوەی بابەتەکەیە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فەرید زەکەریا لە کۆنفڕانسی داڤووس ڕایگەیاند، بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، دەبێ ئەمریکا گەمارۆ ئابوورییەکان و سیاسەتی زۆرترین گوشار بە شێوەیەکی کاریگەر وەلابنێ و ئەمە کارێکی دروست نییە کە ئەم باسە سەرەکییانە بە باسێکی دیکەوە ببەستینەوە.
عەبدوڵلاهیان گوتیشی هۆکاری ڕاگیرانی دانوستانەکان ئەوەیە کە ئێران دەیەوێ سوود لە قازانجە ئابوورییەکانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی وەربگرێ، بەڵام هێشتا هیچ گەرەنتییەکی ئابووریی لە لایەن ئەمریکاوە پێینەدراوە و سیاسەتی زۆرترین گوشاریش هەر وەک سەردەمی دۆناڵد ترامپ بەردەوامە.
ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |