ZNA-هەولێر
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ریكا به دروستكه‌ری خۆڵبارین و تێكچوونی ژینگه له عێراق و ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1991 له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو گازی كیمیتریلی به‌كار هێناوه، به‌هۆیه‌وه ته‌واوی كه‌شوهه‌وای عێراق تێكچووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ئه‌لزه‌مان" چاپی عێراق، كه پشتی به راپۆرتێك به‌ستووه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو ترسناكترین چه‌كی كیمیاوی (گازی كیمیتریل)ـی به‌كار هێناوه، به‌هۆیه‌وه كاره‌ساتی ژینگه‌یه‌یی له ناوچه‌كه دروستكردووه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لزه‌مان" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له (عێراق و كه‌نداو) به‌كاریهێناوه، وایكردووه كه‌شوهه‌وا تێكبچێت و ببێته هۆكاری دروستبوونی بوومه‌له‌رزه، هه‌وره‌تریشقه، گڕكان، گۆڕانی وه‌رزه‌كان و وشكه‌ساڵی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كێك له وڵاته دراوسێكانی عێراق رێگه‌ی به سوپای ئه‌مه‌ریكا داوه گازی كیمیتریل له وڵاته‌كه‌ی ئه‌مبار بكات.
به گوێره‌ی لێدوانێكی ده‌زگای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای عێراق به‌هۆی كاریگه‌ری جه‌نگه‌كانه‌وه بووه، نه‌وه‌ك گۆڕانكاریی سرووشتی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، گازی كیمیتریل وا ده‌كات له رێگه‌ی تیشكی موگناتیسییه‌وه گۆڕانكاری له ژینگه دروست ببێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆڵبارین، بارانبارین و بوومه‌له‌رزه رووبده‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئاژانسی ناسای نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 1991 گازی كیمیتریلی به‌سه‌ر عێراقدا رشاندووه، بۆ ئه‌مه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی ڤاكسینیان دژی كاریگه‌رییه‌كان ئه‌م گازه به‌كار هێناوه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌رێژه‌ی %47 هه‌ڵگری ڤایرۆسی كیمیتریل بوون، ئه‌و كات به‌و په‌تاو نه‌خۆشییه ده‌گوترا "نه‌فره‌تی عێراق".
هه‌ر به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان، كاریگه‌ری كیمیتریل زیاتر له باشووری عێراق ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك زۆربوونی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، ده‌ركه‌وتنی خۆڵبارین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به گشتی.
جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری 32 وڵات بۆ ده‌ركردنی عێراق له كوه‌یت ساڵی 1991 به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن له كوه‌یت ده‌ركران.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |