English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بریتانیا بە توندی رەخنەی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەگرێت
2022-05-27 [05:23 AM]

ZNA_ هەولێر


 

دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد ئەمڕۆ بریتانیا رەخنەی لەو بڕیارە گرت و داوای لە حکوومەتەکەی کرد بەرپەرچی عێراق بداتەوە.

داڤید لامی، گوتەبێژی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بریتانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "کارێکە مایەی نیگەرانییە بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو، پەرلەمانی عێراق یاسایەک پەسەند بکات کە بەتاوانناساندن و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنی ئەو کەسانەش دەکات کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلەوە هەیە ".

لامی، ئەوەشی زیاد کرد، "پێویستە لەسەر حکوومەتی بریتانیا قورسایی دیپلۆماسی خۆی بەشێوەیەکی خێرا بەکاربهێنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی عێراق لەسەر ئەم یاسا تۆقێنەرە".





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad