English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی: پەتای مەیموون هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نابێتە پەتایەکی جیهانی
رێکلام
2022-05-27 [07:23 AM]

ZNA:هەولێر


رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) مژدەیەکی خۆشی ڕاگەیاند، جەختی کردەوە کە پەتای سورێژەی مەیموون هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نابێتە پەتایەکی جیهانی.

عەبدولناسڕ ئەبوبەکر بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆپاراستن و ئامادەکاری بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخۆشی سوورێژەی مەیموون ڕووی نەداوە و نابێتە پەتایەکی جیهانی.

ڕاشیگەیاند: ڕێکخراوەکەمان هەوڵ دەدات هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانەی شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە نەبووە، ئاشکرا بکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقیا بڵاوە، بەهۆی بوونی ئەو ئاژەڵانەی ڤایرۆسەکە دەگوازنەوە، لەم وڵاتانەش هەندێکجار دەردەکەون و نامێنن، دەرکەوتنی حاڵەتەکان و بڵاوبوونەوەی بۆ وڵاتانی دیکە وایکرد هەڵوەستەی لەسەر بکەین، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری بکەین."

ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تاوەکو 25ـی ئەم مانگە 157 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای سوورێژەی مەیموون تۆمار کراوە، لەنێویاندا تەنها حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لە ئیمارات تۆمار کراوە. جەختیشی کردەوە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە پێویستی بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک هەیە.

ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون لە چەندین وڵاتی ڕۆژئاوا بڵاوبووەتەوە کە لە رێگەی بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی بریتین لە (تا، ئازاری ماسوولکە، هەڵاوسانی لیمفەکانی لەش، ماندووبوون و دروستبوونی خاڵی سوور لەسەر دەست و ڕووخسار).





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad