ZNA:هەولێر دوای دروستبوونی شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا نرخی خوارده‌مه‌نی و دانه‌وێڵه به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆریان به‌خۆوه بینی، ئێستا ڕووسیا ده‌یه‌وێ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی گه‌نم به‌رز بكاته‌وه.
دیمیتری پاتروشێڤ وەزیری کشتوکاڵی ڕووسیا له‌مباره‌یه‌وه ڕایگەیاند، لەوانەیە ڕووسیا دەست بە دروستکردنی کەشتی زیاتر بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە بکات.
مۆسکۆ بەردەوامە لە هەناردەکردن سەرەڕای کێشەی لۆجستیک و پارەدان کە بەهۆی سزاکانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
گیرانی ڕێڕه‌وه‌كان له ئۆكراینا و قه‌ده‌خه‌ی هه‌نارده‌ی گه‌نم له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه نرخی گه‌نمیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رزكردۆته‌وه.
ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە |