English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای دەستبەسەرداگیرانی کەشتییەکی نەوتی ئێران، رێوشوێنی سزای لەدژی یۆنان ده‌گرێته‌به‌ر
2022-05-28 [06:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی کەناڵی نور نیوز، سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لە کەناراوەکانی یۆنان، ئێران بڕیاری داوە "ڕێوشوێنی سزایی" دژی ئه‌م وڵاته‌ بگرێتەبەر.

نور نیوز، کە نزیکە لە دەزگایەکی باڵای ئاسایشی دەوڵەتی ئێران، باسی لەوە نەکردووە ئێران چ جۆرە کردەوەیەک دژی وڵاتە ئەروپییەکە ئەنجامدەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا کە لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، ڕۆژی هەینی ئێران نوێنەری سویسرای بانگهێشت کرد کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە تاران دەکات تا ناڕەزایەتی دەربڕێت بەرامبەر بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە لە کەشتییەکدا کە ستافەکەی ڕووسی بوون بەڵام ئاڵای ئێرانی پێوەبوو.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کەشتیوانی یۆنان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە وەزارەتی دادی ئەمەریکا "یۆنانی ئاگادار کردووەتەوە کە باری سەر کەشتییەکە نەوتی ئێرانە."

سەرچاوەکە گوتیشی، "بارەکە گواستراوەتەوە بۆ کەشتییەکی دیکە کە لەلایەن ئەمەریکاوە بەکرێ گیراوە،" بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

ئەم پەرەسەندنە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا ڕایگەیاند سزای بەسەر تۆڕێکدا سەپاندووە کە ڕووسیا پاڵپشتی کردووە و کاریان قاچاخچێتی نەوت و سپیکردنەوەی پارە بووە بۆ بۆ سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێران. ئەمە لە کاتێکدایە واشنتۆن هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران دەدات.

بەرپرسانی ئەمەریکا و ڕووسیا دەستبەجێ ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە لێدوان بدەن.

دەستبەسەرداگرتنەکە لەلایەن سەرچاوەیەکی جیاوازی ڕۆژئاوایی ئاگادار لەم بابەتە پشتڕاستکراوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بارەکە گواستراوەتەوە بۆ سەر تانکەری ئایس ئینێرجی کە ئاڵای لایبیریای لەسەرە و لەلایەن کۆمپانیای کەشتیوانی یۆنانی دایناکۆمەوە بەڕێوەدەبرێت.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad