English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر ... زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا به‌شداریان له‌ كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ كرد
2022-05-28 [06:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ ژێر چاودێری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  دووه‌مین كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ به‌ هاوبه‌شی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو .

وه‌له‌م سه‌كۆیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌دا شاندێكی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا له‌ كراكوف كه‌ پێك هاتبوون له‌(پرۆفیسۆر یانوش دامبرۆڤسکی، دکتۆر باربارا پوچێلیک و ئادەم سولێک) به‌شداری كۆربه‌نده‌كه‌ بوون، تێدا چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی و سەرۆکی زانكۆكان ئاماده‌ى كۆربه‌نده‌كه‌ بوون.

شاندی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا وتاریان له‌ كۆربه‌نده‌كه‌ پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌یان به‌ گرنگیدانی ئه‌م جۆره‌ كۆره‌به‌ندانه‌ كرد  و به‌ستنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌كان به‌ ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ داهاتوو سوودی لێوه‌ربگریت.

وه‌له‌ په‌راوێزی كۆربه‌نده‌كه‌ شاندی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی جیهان و سه‌رۆكی زانكۆی تیشك كۆبوونه‌وه‌ تێیدا راو سه‌رنجه‌كانیان ئالوگۆر كرد .

زانكۆی یاگیلۆنیا له‌ شاری كراكوف له‌ زانكۆیه‌ هه‌ره‌ كۆنه‌كانی ووڵاتی پۆڵۆنیایه‌، مێژویێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هاوكاری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان  .

هاوکاری زانستی و كه‌لتوری یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی پەیوەندی نێوان ووڵاتی پۆڵۆنیا  له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌،‌ رۆڵی به‌رچاوی  نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پۆڵۆنیا هه‌میشه‌  ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌  له‌ زۆربه‌ی ‌ ڕێككه‌وتننامە‌كان  كه‌ له‌ نێوان زانكۆكانی ووڵاتی پۆڵۆنیا و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان  ئه‌نجامدراون.

دەرچووانی کورد لە زانکۆکانی ووڵاتی پۆڵۆنیا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی پەیوەندییە زانستی و كه‌لتورییه‌كان به‌هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆلۆنیا .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین كۆڕبه‌نده له‌م ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ تیێدا شاندی زانایانی زانكۆی یاگیلۆنیا به‌شدار ده‌بن ، كه‌ ئامانج لێى دانانی پلانە بۆ داهاتووی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاولاتییان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

 

 

--





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad