ZNA – هەولێر
ڕاوێژکارێكی تەکنیکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت ئامادەیە بودجەی ساڵی 2022 بنێرێتە پەرلەمان.
هەیسەم ئەلجبوری ڕاوێژکاری تەکنیکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کەناڵی عێراقیەی رایگەیاندووە، حکومەت ئامادەیە ڕەشنووسی بودجە تەواو بکات و هەرکاتێک ئەنجومەنی نوێنەران داوای بکات بودجە بنێرێت."
ئەلجبوری گوتیشی: "بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی ڕوون بووەوە کە ناتوانرێت بودجە لە حکومەتی ئێستاوە بنێردرێت، ناردنی بودجە لەسەر پرسی ئەنجومەنی نوێنەرانە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یاسای بودجە پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە و تایبەتمەندی هەیە."
باسی لەوەشکردووە، "ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر سەرۆکایەتی خۆی دەتوانێت نامەیەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی بکات و داوای یاسای بودجە بکات" .
پڕۆژە یاسای بودجە بەپێی یاساو رێنماییەکان بەر لە هاتنى ساڵی نوێی دارایی ئامادە دەکرێت و رەوانەى پەرلەمان دەکرێت، بەڵام تائێستا نزیکی شەش مانگ لە ساڵی 2022 تێپەڕیوە هێشتا پرۆژە یاسای ساڵی 2020 ئامادە نەکراوە.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |