English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی عێراق: دەمانەوێت بەرهەمهێنانی نەوت بەرزكەینەوە بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل
2022-05-28 [08:32 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێم بکات کە لە سودی هەموو لایەک بێت و پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بکەن.

 

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە كاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی وزەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە و لەو بڕەش یەک ملیۆنی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆدا بەکاردەهێنرێت و سێ ملیۆن و 800 هەزار هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

عەبدولجەبار گوتیشی، پلانیان هەیە تا کۆتای ساڵی 2027 ڕێژەی بەرهەمێنانی نەوت بەرزبکەنەوە بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى 15ى شوبات دادگاى فیدراڵى دۆسیەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى بە نادەستورى دانا و لە نوێترین هەنگاویشیدا وەزارەتى نەوتی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت بڕیارەکەى دادگا جێبەجێ بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەک بۆ بەڕێوەبردنى نەوتى هەرێم دروست بكەن.

 





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad