English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ده‌ستی مرۆڤ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا
2022-05-28 [09:29 AM]

ZNA_ هەولێر


بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ به‌ریتانیا،له‌ نه‌خۆشخانه‌ی لیدزی فێركاری،گروپێكی پزیشكی ،توانیان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هاوڵاتییه‌كی سكوتله‌ندی به‌سه‌ر كه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌م هاوڵاتییه‌ ناوی "ستڤن گالاگه‌ر"-ه‌ ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌ تووشی نه‌خۆشی پێست ره‌ق بوون  ببوو، به‌جۆرێك،ده‌سته‌كانی داده‌خران، نه‌یده‌توانی جووڵه‌یان پێ بكات ، له‌ئێستادا دوای (5) مانگ له‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌، ده‌توانێت ده‌سته‌كانی بجووڵێنێت ، به‌ڵام ناتوانێن كاری وورد ئه‌نجام بدات.

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ (12) كاتژمێری خایاندووه‌،چاندنه‌وه‌ی ده‌ست له‌گه‌ڵ چاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تری جه‌سته‌ زۆر جیاوازو ئه‌سته‌مه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست جووڵه‌ی زۆر زیاتره‌.

ستڤن گالاگه‌ر ده‌ڵێت" زۆر ده‌ڵخۆشم ،كه‌ئێستا ده‌توانم ده‌سته‌كانم بجوڵێنم ، هه‌رچه‌نده‌ ناتوانم هه‌موو شتێك بكه‌م ، به‌ڵام رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات ، ده‌توانم سه‌گه‌كه‌م له‌ باوش بگرم".





ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad