English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات، تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە
2022-05-28 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی رووسیا تودەی (RT) لێدوانێکی سەبارەت بە بوونی هێزەکانی رووسیا لە سووریا دا، وتی، تورکیا ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەوەی لە سووریا روودەدات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە هێزەکانی رووسیا لە سووریا گوتی: "ئێمە لەسەر داوای فەرمیی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتی شەرعی ئەو وڵاتە لە سووریاین. ئێمە بەپێی رێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێین و بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لەم کارە، پشتگیری لە هەوڵەکان دەکەین بۆ وەرگرتنەوەی هەموو خاکی وڵاتەکە بۆ ژێر دەسەڵاتی حکوومەت".

سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بە بوونی هێزی وڵاتانی جۆربەجۆر لە سووریا کرد و گوتی: "هێشتا یەکەکانی سوپاکانی ئەو وڵاتانە هەن کە کەس لەوێ بانگی نەکردوون. سەربازە ئەمریکییەکان هێشتا بەشێکی زۆری کەناری خۆرهەڵاتی فوراتیان داگیرکردووە. ئەوان هەوڵ دەدەن بەناو دەوڵەت لەوێ دابمەزرێنن، پشتگیری لە دابەشکردن دەکەن، هەستی بەشێک لە کوردەکانی عێراقیش لە ناوچەکە بەکار دەهێنن. بەم شێوەیە کێشە لەو پێکهاتەیەدا دروست دەکەن کە کوردەکانی عێراق و سووریا یەکدەخات".

لاڤرۆڤ باسی لەوەشكرد كە هەموو ئەم دۆخە بوو گرژیی لە ناوچەكەدا دروست كرد، گوتیشی: "توركیا بێگومان ناتوانێت دەستەوەستان بمێنێتەوە بەرامبەر بەمانە، ئێمە دەمانەوێت ئەو كێشانە لە چوارچێوەی رێزگرتن لە سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاکی سووریا چارەسەر بكرێن".

وەزیری دەرەوەی رووسیا، گوتیشی: "لەگەڵ کوردەکانیشدا کۆدەبینەوە، بانگهێشتیان دەکەین کە بە وردی بزانن چۆن ئەمریکا بەڵێنی پێ داون و جێبەجێی نەکردووە. باشترە لەگەڵ دیمەشق-دا گفتوگۆی جددی بکرێت و رێککەوتنێک بکرێت بۆ رێکخستنی ژیان لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا".





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad