ZNA-هەولێر
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سه‌ره‌خۆشى له ڕێبوار یه‌ڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/5/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (مارلین)ی خوشکی.
سەرۆکی حکوومه‌ت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا، ڕێبوار یەڵدا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |