English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیارێک لەوەزارەتی داراییەوە 
2022-05-28 [02:55 AM]

​ZNA- ھەولێر



وەزارەتی دارایی بڕیاری دا، ئەو فەرمانبەر و لێژنانەی پێشینەی فەرمانگەکانیان لەسەرە و پاکتاویان نەکردووە، دەرماڵەکانیان رادەگیرێت و خەرج نەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە رۆژی ١١ی٥ی٢٠٢٢ دەرچووە و کۆپییەکی دەست (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) کەوتووە و بۆ وەزارەتەکان نێردراوە، ھۆشداری بە ھەندێک لە فەرمانبەران دراوە.

بەپێی نووسراوەکە، کە گشتاندنی داراییە و تایبەتە بە پێشینە وەستاوەکان و جەخت کراوەتەوە بۆ پێشینە وەستاوەکان، کە پێشینەی جۆراوجۆر و بەردەوام دەگرێتەوە و ھی ساڵانی پێشووە و تاوەکوو ئێستا یەکلا نەکراونەتەوە، دەبێت یەکلایی بکرێنەوە، ئەگەرنا دەرماڵەی فەرمانبەرەکان رادەگیرێت.

لە دقی نووسراوەکەدا ھاتووە "پێشینە وەستاوەکان، کە پێشینەی جۆراوجۆر و بەردەوام دەگرێتەوە و ھی ساڵانی پێشووە و یەکلا نەکراونەتەوە، کە لە ئەستۆی فەرمانبەر یاخود لێژنەکانن و ماوەی یاساییان بەسەردا چووە و لە حاڵەتی دواکەوتن و یەکلانەکردنەوەیان لە ماوەی دیاریکراودا، یاخود ژمێرەی کۆتایی، ئەوا دەبێت سەرجەم دەرماڵەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج رابگیرێت و خەرج نەکرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە، دەرماڵەی ئەو فەرمانبەرانەی لە لێژنەی پێشینەکانن، یان پێشینەکانیان لە ئەستۆدایە، رابگیرێت و بکرێتە بارمتە، تاوەکوو ئەو کاتەی پێشینەکان پاکتاو دەکرێن، ھاتووە "بەرپرسی ژمێریاری و سەرۆکی فەرمانگەکە بەرپرسیار دەبن لەسەر ئەو بابەتە و یەکلانەکردنەوەی پێشینەکان".

تەحسین محەمەد، ژمێریاری یەکێک لە وەزارەتەکان  رایگەیاند: "نووسراوەکەی دارایی گەیشتە دەستمان، ئەو بابەتە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە، کە بە لێژنە پێشینەیان وەرگرتووە، بەڵام پاکتاویان نەکردووە و پسوولەکانیان تەواو نییە، بۆ نموونە، یەکێک پێشینەی جۆراوجۆری وەرگرتووە بۆ نۆژەنکرنەوەی فەرمانگەکەی، کە زۆرجار بایی ١٠٠ بۆ ١٥٠ ملیۆن دینار بووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا یەکلایی نەکردووەتەوە و پاکتاوی نەکردووە، یان پێشینەی مانگانە و نەسرییەی وەرگرتووە و یەکلایی نەکردووەتەوە و کێشەی لە گەنجینەکانە".

ئەو ژمێریارە باسی لەوەش کرد، ئەگەر پێشینە لە کۆتایی ساڵ پاکتاو نەکرێت، یان لە ژمێرەی کۆتاییش پاکتاو نەکرێت، بە سەرپێچیی دارایی ئەژمار دەکرێت 





ئەم هەواڵە 3595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad