English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتیی یۆنانی لە کەنداو راگەیاند
2022-05-28 [03:29 AM]

ZNA-هەولێر


 

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دەستبەسەرداگرتنی دوو کەشتیی یۆنانی لە کەنداو بەهۆی پێشێلکردنی نادیاریکراو راگەیاند.
بە گوێرەی پێگەی "Lloyd's List" سەربازە ئێرانییەکان هەڵیانکوتایە سەر هەردوو کەشتییەکە و دواتر چەند کەشییەکی ئێرانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان یاوەریان کرد تاوەکو ئاوەکانی ئێران.

سوپای پاسدارانی ئێران روونیشی کردەوە، یەکێک لە کەشتییەکان تیمێکی 24 کەسی یۆنانی و فلیپینی لەسەر بوو کە نەوتی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگواستەوە، کەشتیی دووەم 25 کەسی لەسەر بوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو کەشتییەی سەر بە یۆنان و هێنانەوە خوارەوەی ئاڵاکانیان وەڵامدانەوەیەک بوو لە دژی راگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لە لایەن یۆنانەوە لەبەرامبەر کەناراوەکانی.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad