English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر پەیامێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات 
2022-05-28 [03:34 AM]

​ZNA- ھەولێر




رێبەری رەوتی سەدر داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، دەنگ بە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بدەن وەک چۆن یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەرکرا.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران یاسای بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلی دەرکرد، دوور لە موزایەدەی حزبی، تایفی و نەتەوەیی، دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک لەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئێستادا بووەتە ئەرک.

سەدر راشیگەیاند، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و داوا یاساییەکان لەسەر پڕۆژە یاسایەکی بەسوود، ھیوامان بە ئەنجوومەنی نوێنەران ھەیە،  بەتایبەت ئەندامانی ھاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی و پێکھاتەکانی دیکە.

ھەروەھا سەدر گوتی: "پێویستە ھەمووتان لە ئازار و داواکارییەکانی گەلی عێراق تێبگەن، پشت بەخوا ببەستن".





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad