ZNA – هەولێر
بانكی ناوەندی عێراق قەبارەی یەدەگی دراوی بیانی عێراقی ڕاگەیاند، دۆخی ئابووری عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی دراوسێ زۆر باشە.
مازن سەباح ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند: "یەدەگی دراوی بیانی عێراق بڕی 74 ملیار دۆلار بووە، لە رووی جوگرافییەوە لەنێوان 8 بۆ 9 دراوی گەورە دابەشكراوە"، وڵاتانی تر بە فۆرم و سەروەت و سامانی جۆراوجۆرەوە".
مازن ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم ئاستە تاڕادەیەك بەرزە وا دەكات عێراق لە دۆخێكی ئاسوودەدا بێت لەڕووی گونجاوی ئاستی یەدەگی بیانی".
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق گوتیشی: "دۆخی ئابووری عێراق زۆر باشە"، داوای لە دەزگاكانی حكومەت كرد كە سوود لەم زۆری داراییە وەربگرن.
ئەو روونیشی كردەوە، باری ئابووری عێرا ق لەزۆربەی وڵاتانی هەرێمایەتی ودراوسێی باشترە.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |