English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی گواستنەوە: حكومەت دوو ملیار دۆلاری بۆ پڕۆژەی میتڕۆ تەرخان كرد
2022-05-29 [08:17 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیر گوستنه‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند،  دوو ملیار دۆڵار له‌بودجه‌ بۆ پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فەری هه‌وایی ته‌رخانكراوە، كازمیش جەختی كردەوە لەسەر دەستپێكردنی پرۆژەكە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی.

ناسر حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌له‌بی، وه‌زیر گوستنه‌وه‌ی عێراق  بە ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیەی راگه‌یاند:"  وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فەری هه‌وایی ره‌وانه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بودجه‌ی ساڵی 2021 پاره‌ بۆی ته‌رخان بكرێت به‌ڵام ته‌نها 50 ملیون دۆلار له‌ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ ته‌رخانكرا و به‌م گۆژمه‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌ت پێی نه‌كرا جێبه‌جێی بكات. 

 ئه‌لشه‌له‌بی گوتیشی:  له‌ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2022 گۆژمه‌ی دوو ملیار دۆلار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بۆی ته‌رخانكراوه‌ و وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ چاوه‌رێی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ بكات. 

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ باره‌گای ئه‌مانه‌ی به‌غدا له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابڕدوودا گوتی" قه‌ره‌باڵغیەكی زۆر هەیە هاتووچۆكردن ئەستەم بووە، جەختی له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی میترۆی به‌غدای كرده‌وه‌. 

 هه‌روه‌ها گوتیشی" پرۆژه‌ی میترۆی به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌پرۆژه‌ گرنگه‌كان كه‌ پایته‌خت پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێت له‌زووترین كاتدا ده‌ستپێ بكرێت، دیسان ده‌سپێكردنی كاركردن له‌پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ به‌رێگای رووباره‌وه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌ك بێت شایسته‌ی هاوڵاتیان بێت. 

 





ئەم هەواڵە 880جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad